ئۆپزۆسیۆنی رژێمی سوریا دوای گرتنەوەی بەشێکی زۆر لە ناوەندی شاری حەلەب ڕوویان لە شاری حەمای ژێر دەسەڵاتی رژێم کرد.
هێرشەکانی گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن لە سوریا بۆ سەر حەلەب لە ٢٧ی ئەم مانگەدا دەستی پێ کرد و بەردەوامن.
لە راگەیەندراوەکەی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئاماژە بەوە کراوە کە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن زۆربەی ناوچەکانی حەلەب و باڵەخانە حکومییەکان و زیندانەکانیان گرتووە.
دەستنیشان کرا، کە ئۆپۆزسیۆن تا ئێستا زیاتر لە ٥٠ شوێنی نیشتەجێبوونیان کۆنترۆڵ کردووە و گەیشتووەتە ناوەندی شاری حەلەب.
هەروەها باس لەوە کرا کە ئۆپۆزسیۆن ڕێگای M-5 یان گرتووە کە حەلەب بە دیمەشقەوە دەبەستێتەوە.
ئەو ناوچانەی کە ئۆپۆزسیۆن کۆنتڕۆڵی لەسەرە بریتین لە حەلەب، حەمدانیە، سەلاحەدین، ئەلشار، الفورقان، الأذمية، الجمیلە، الفیردەوس، سەیف الدەولە، السکری، گۆڕەپانی سەعدوڵڵا، قەڵای حەلەب، ناوچەی زانکۆی حەلەب، حەلەبی کۆن و بینا حکومییەکان.
هەروەها راگەیەندرا کە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەلەب کە هێزەکانی ڕژیم کشایەوە و بۆ پەکەکە/یەپەگە جێیان هێشت، کەوتە ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن.
گروپە چەکدارەکان شەوانە قەدەغەی هاتووچۆیان لە شاری حەلەب راگەیاند و بەهۆی بۆردومانی هەندێک فڕۆکەی جەنگی بۆ سەر ناوەندی شاری حەلەب کە لەلایەن ئۆپۆزسیۆنەوە دەستی بەسەردا گیرا، زۆرێک لە خەڵکی مەدەنی گیانیان لە دەست دا.
هەروەها سوپای رژێمی سوریا پشتڕاستی کردەوە کە پاش هێرشەکانی دژ بە ئۆپۆزسیۆن لە حەلەب کشاونەتەوە و ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەم کشانەوەیە کاتییە و مەبەستی سەرەکی دەستپێکردنی هێرشێکی نوێ بووە بە ئامانجگرتنی لایەنی بەرامبەر.
ئەو گرووپانە ناوەندی ناحیەی خان شێخونیشیان لە هێزەکانی رژێم وەرگرتەوە. لەگەڵ گرتنی خان شێخون، گروپە دژە رژێمەکان لە سەرانسەری ئیدلبدا کۆنترۆلیان بە دەست گرت.
باس لەوە کرا کە ئۆپۆزسیۆن کە لە دوای حەلەب و ئیدلب پێشڕەوییان کرد بۆ حەما و ناحیەی مۆریک کە یەکێکە لە ناحیە گرنگەکانی حەما، لەسەر ڕێگای خێرای ئێم ٥یان کۆنترۆڵ کرد و بە دووری ٢٠ کیلۆمەتر لە ناوەندی قەزای حەما نزیک بوونەتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
باس لەوە کرا کە سەربازێکی داگیرکەر کە بەشداری شەڕی جینۆسایدی غەززەی کردبوو، لەلایەن گەشتیارانی ئەڵمانی لە تایلەند لێیدرا.
بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە هێزەکانی سوپای داگیرکەر ئۆتۆمبێلێکی فەلەستینییان لە گوندی سیر لە باشووری جەنین بۆردومان کرد و هێرشیان کردە سەر گوند و شارۆچکەکانی باشوور و باکووری کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو.
بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن ئۆپراسیۆنێکی مووشەکی بۆ سەر خاکەکانی داگیرکراو ئەنجام دایەوە و ٤ سەهیۆنیی داگیرکەر بریندار بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە پێشێل کردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرش سەر باشووری لوبنان ٢ کەس شەهید بوون و ٢ کەسیش بریندار بوون.